24 شوبات 2026
كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و گه‌یاندنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان به به‌رپرسان و كاركردن به راسپارده‌ی توێژینه‌وه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌ندامانی بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان باسیان لێوه‌كرا.
رۆژی سێشه‌ممه، 24/2/2026 دامه‌زراوه‌ی ڤیژن له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و بریكاره‌كه‌ی به‌ڕێز چالاك وه‌سفی (چالاكی موهه‌ندیس) كۆبوونه‌وه و باس له‌و كار و توێژینه‌وانه كران كه دامه‌زراوه‌ی ڤیژن تایبه‌ت به شاره‌وانییه‌كان و سمارت سیتی و گه‌شه‌دان به ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجامیانداوه.
وه‌زیری شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێم به گرنگییه‌وه باسی له توێژینه‌وه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن كرد و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كار به‌و راسپاردانه بكه‌ن كه دامه‌زراوه‌كه له توێژینه‌وه‌كان پێی ده‌گات.
به گرنگیشه‌وه باسی له‌وه‌كرد كه پێویسته ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی توێژینه‌وه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ڤیژن هه‌وڵبده‌ن داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و شه‌قام بگه‌یه‌نن به به‌رپرسان و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك بگه‌یه‌ننه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا ئه‌ندامانی بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی ڤیژن به وردی باسیان له‌و پرۆژانه كرد كه له گرنگیدان به شاره‌وانییه‌كان، كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوونی شاره‌وانییه‌كان، پێداچوونه‌وه به یاساكان و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ئاماده‌یان كردووه.


بڵاوکردنەوە