16 شوبات 2026
له دامه‌زراوه‌ی ڤیژن باس له گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخروه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرا، كێشه داراییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌هێزكردنی ئابوری هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بوو.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، 16/2/2026، هه‌ریه‌ك له جوتیار نوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سه‌ركه‌وت شه‌هید حه‌مه غه‌فور، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی یه‌كێتی سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیان كرد و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ گفتوگۆكرا.
له دانیشتنه‌كه‌دا، جه‌خت له گرنگی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرا، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش.
هەروەها باس له كێشه داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی كرا. جه‌ختكرایه‌وه كه به‌هۆی كێشه‌ی مووچه له‌گه‌ڵ به‌غداد نابێت چاو له‌سه‌ر كێشه و پابه‌ندی و مافه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم دابخرێت.
له كۆتایی گفتوگۆكاندا، باس له‌و هه‌نگاوانه كرا كه دەتوانن رۆڵێكی گرنگ ببینن له به‌هێزكردن و فراوانكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به تایبه‌تی.




بڵاوکردنەوە