14 شوبات 2026
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له باكوری كوردستان باسیان له پرسی كورد كرد له پارچه‌كانی كوردستان و دیاسپۆرا، گفتوگۆ له‌باره‌ی كاركردنی هه‌ردوو سه‌نته‌ره‌كه‌ش له داهاتوودا كرا.
دوێنێ شه‌ممه، 14/2/2026، شاندێكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی كه پێكهاتبوون له ریحا روهاڤی ئۆغڵو، سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه و رۆژ گیراسۆن، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رهوێست، سه‌ردانێكیان بۆ دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی ئه‌نجامدا و باسیان له‌و توێژینه‌وه و پرۆژانه كرد كه سه‌نته‌ره‌كه‌یان له توركیا و باكوری كوردستان تایبه‌ت به پرسی كورد و پێویستییه‌كانیان له‌ناو توركیا له‌ڕووی زمان و جوگرافیا و په‌روه‌رده و پرۆسه‌ی ئاشتی ئه‌نجامیانداوه.
له‌و گفتوگۆیه‌دا، شاندهكە ئه‌و توێژینه‌وانه‌یان خسته‌ڕوو كه ئه‌نجامیانداوه به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا و رایانگه‌یاند كه پلانیان هه‌یه توێژینه‌وه له‌سه‌ر هەمان پرس ئەنجام بدەن؛ له باشوری كوردستان و سوریا و دیاسپۆراش.، ئه‌وه‌شیان خسته‌روو كه ئه‌و داتایانه‌ی له‌سه‌ر پرسی كورد له توركیا كۆیان ده‌كه‌نه‌وه ده‌یده‌نه ژوری بازرگانی توركیا به‌مه‌به‌ستی سود گه‌یاندن به ناوچه كوردییه‌كان.
ئه‌وه‌شیان خسته‌روو كه له‌ئێستادا كار له‌سه‌ر زمانی كوردی ده‌كه‌ن له توركیا، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی رێژه‌ی قسه‌كردن به‌و زمانه چەندە و پێویستییه‌كانی زمانه‌كه‌ش له‌و وڵاته چییه، پرۆژهیهكیشیان ئاماده‌كردووه هاوکات داتایه‌كی گشتگیریان له‌سه‌ر كورد له توركیا کۆکردۆتەوە و ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتریش له داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئه‌و پرۆژانه‌ی خسته‌روو كه په‌یوه‌ست بوون به هه‌رێمی كوردستان و گه‌نجان و ئه‌و پرۆژانه‌ش كه له خزمه‌ت به‌ره‌وپێشبردنی ناوچه‌كه‌دایه و دڵنیاییاندا كه ئاماده‌یی هه‌ر هاوكارییهكن له خزمه‌تی پرسی كورد و به‌ره‌وپێشبردنیدا بێت.




بڵاوکردنەوە