ئاینده‌ی پێگه‌ی كورد له‌ گفتوگۆیه‌كی ڤیژندا

5 شوبات 2026

پرسی ستراتیجییه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی فراوانكردنی رۆڵ و پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق؛ ئه‌و رێگایانه‌ش كه‌ ده‌بنه‌ هۆكار بۆ گه‌شه‌دان به‌ داخوازی و ویستی كورد له‌ به‌غداد، له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ڤیژن به‌ به‌شداری ده‌سته‌بژێرێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و شاره‌زایان تاوتوێكران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 5/2/2026 له‌ دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ به‌ ناونیشانی (ئاینده‌ی پێگه‌ی كورد له‌ عێراق) به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌ یه‌كڕیزی كورد له‌ ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی عێراق كرایه‌وه‌ و هۆشداریش درا ئه‌گه‌ر‌ سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ته‌نها درێژه‌دان ده‌بێت‌ به‌ دۆخه‌كه‌ و هیچ‌ و به‌ره‌وپێشچوونێك به‌دینایه‌ت.
له‌ گفتوگۆكاندا ئه‌وه‌ خرایه‌ڕوو كه‌ له‌ئێستادا پرسی كورد گۆڕاوه‌ بۆ كێشه‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و كه‌مترین كار بۆ مادده‌ی 140 و جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی ده‌ستوری عێراق په‌یوه‌ست به‌ كورد كراوه‌.
جه‌ختیش كرایه‌وه‌ كه‌ بۆ دروستكردنی یه‌كریزی له‌ عێراق، پێویسته‌ سه‌ره‌تا یه‌كریزی له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ ناوخۆی خۆمان به‌دیبهێنین.
دڵنیاییش درا كه‌ پێویسته‌ بۆ به‌دیهێنانی هه‌رێمێكی به‌هێز بۆ كوردستان، ویست هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌م گفتوگۆیانه‌ش دواتر له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌خڕێنه‌ڕوو، كه‌ ده‌كرێت ببێته‌ رێگه‌چاره‌ و هه‌نگاوێك بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق.


pegay kurd_1

pegay kurd_2

pegay kurd_3

pegay kurd_4

pegay kurd_5

pegay kurd_6

pegay kurd_7

pegay kurd_8

pegay kurd_9

pegay kurd_10

pegay kurd_11

pegay kurd_12

pegay kurd_13

pegay kurd_14

pegay kurd_15

pegay kurd_16

pegay kurd_17

pegay kurd_18

pegay kurd_19

pegay kurd_20

pegay kurd_21

pegay kurd_22

pegay kurd_23

pegay kurd_24

pegay kurd_25

pegay kurd_26

pegay kurd_27

pegay kurd_28

pegay kurd_29