10 تشرینی دووەم 2024
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لەئەیلولى (2024)، پێش دەستپێکردنى هەڵمەتى هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان راپرسیەکی لە هەرێمی کوردستان بە شێوەی مەیدانی ئەنجامدا، ئامانج لە راپرسیەکە تێگەیشتن بوو لە دیدى دەنگدەران و هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان، هەروەها بۆ تێگەیشتن بوو لە واقیع و سەنگى هێز و قەوارە ڕکابەرەکانى بەشداربووى هەڵبژاردن. لە راپرسیەکەدا بە گشتیى ٢٨٤٩ فۆرم پڕکرایەوە، ئەم ڕێژەیەش دەکاتە بە نزیکەیی (٠.٠٠١) لە هەزاردا یەکى ژمارەى دەنگدەران، کە تەمەنیان لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە، بەڵام ئەم راپرسیە ئەنجامی پارێزگای دهۆکی تێدا نییە، چونکە دەزگای ئاسایش لەو پارێزگایەدا رێگریکردن لە ئنجامدانی راپرسیەکە. ئەم پڕۆژەیە ماوەی ٣ مانگی خایاند بۆ جێبەجێکردنی و ١٠ رۆژ بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی راپرسیەکە بڵاوکرایەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ١٠\١٠\٢٠٢٤ ئەنجامدرا. لەم لینکەدا تەواوی ئەنجامی راپرسیەکە دەدۆزیتەوە
بڵاوکردنەوە