23 کانوونی یەکەم 2025
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كه‌رتى په‌روه‌رده به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان ئه‌وتۆ نين و ئاڵنگارييه‌كان تا ئێستاش ئاسته‌نگن بۆ به‌ره‌وپێشچوونى كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراوه‌ى ڤيژن له پۆڵسى په‌يپه‌رێكدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و رێگه‌چاره‌ى خستووه‌ته‌ڕوو كه رۆڵيان ده‌بێت له پێشخستنى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان.
ڤيژن له پۆڵسى په‌يپه‌ره‌كه‌دا هه‌وڵيداوه وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره بداته‌وه كه چۆن سيستمێكى په‌روه‌رده‌يى بنياتبنرێت كه هه‌م به‌ها كه‌لتورييه‌كانمان بپارێزێت و هه‌م هاوته‌ريبيش بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه زانستى و ته‌كنه‌لۆجييه‌كان.
ئه‌م پۆڵسى په‌يپه‌ره چه‌ندين پێشنياز له‌خۆده‌گرێت بۆ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار كه له‌ڕێيانه‌وه ده‌توانرێت كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن تا ئاستێكى باش به‌ره‌وپێش ببات و له‌و سيستمه باو و ته‌قليدييه‌ى كه تا ئێستا پێى ناسراوه، ده‌ريبهێنێت.
سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو، به‌شى سێهه‌مى خولى دانيشتنه‌كانى پرۆژه‌ى چاوى كراوه تايبه‌ت به كه‌رتى په‌روه‌رده له‌لايه‌ن دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى به‌ڕێوه‌چو، تێيدا چه‌ندين كاربه‌ده‌ست و كه‌سانى ئه‌كاديميى به‌شدارييان تێدا كرد و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى په‌روه‌رده‌يان تاوتوێ كرد و پێشنيازه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ر خسته‌ڕوو، ئێستاش ده‌رئه‌نجامى ئه‌م سيميناره كراوه‌ته پۆلسى په‌يپه‌رێك و ئاڕاسته‌ى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ده‌كرێت.
بڵاوکردنەوە