پەروەردە لە سەردەمی نوێ لە نێوان پێویستی و گەشەسەندندا (ئاڵنگارییەکان – چارەسەر) لە هەرێمی کوردستان

23 کانوونی یەکەم 2025

توێژەر : د.رحمان رسول فتاح

دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە ڕۆژی ٦/١١/٢٠٢٥دا، بەشی سێهەمی خولی دانیشتنەکانی پرۆژەی چاوی کراوەی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە کەرتی پەروەردە ولە لایەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە پارێزگای سلێمانی م. نەژاد عەبدوڵا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستان وکەسانی ئەکادیمی وڕاگەیاندنەکان بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا، م. نەژاد بەوردی تیشکی خستەسەر پەیکەر و بەش و پێکهاتەکانی بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى و ژمارەی مامۆستا و خوێندکار و قوتابخانەکان. پاشان باسی لە کێشە وگرفت ورێگرییەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە وبەڕێوبەرایەتییەکەیان کرد وپێشنیاز و چارەسەرەکانی خستەڕوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و لابردنی گرفتەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە.