21 کانوونی یەکەم 2025
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی نەخشەڕێگایەک بۆ گەشەپێدانی ئابووری قەزای چەمچەماڵ ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، نەخشەڕێگاکە لە دەرئەنجامی دیداری (دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابووری چەمچەماڵ) بەرهەمهاتووە، کە لە رێکەوتی ٧\١٢\٢٠٢٥ بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی چەرموو ئەنجامدرا.
نەخشەڕێگاکە تیشکی خستووەتەسەر گەشەپێدانی ستراتیجی کەرتەکانی (پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ و وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و هەلی کار)، لە هەمانکاتدا رووداوی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵی بەهەند وەرگرتووە و رێگەچارەی دەستنیشان کردووە، بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان و دووبارە بونیاتنانەوەی سەرجەم کەرتەکان.
دامەزراوەی ڤیژن لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پلانی ستراتیجی ٢٠٣٠) دیراسەی پێویستییەکانی سەرجەم قەزاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و وەک نەخشەڕێگا و پەڕاوی سیاسەتەکان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکات، بۆ جێبەجێکردن و سوود لێوەرگرتنی.
بڵاوکردنەوە