21 کانوونی یەکەم 2025
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى، نوێترين توێژينه‌وه‌ى به زمانى ئينگليزى له‌باره‌ى بێكارى گه‌نجان له ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕين و زۆرى رێژه‌ى كۆچى گه‌نجان له ناوچه‌كه بڵاوكرده‌وه.
توێژينه‌وه‌كه به ناونيشانى په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وامى كارسازى گه‌نجان له ئيداره‌ى راپه‌ڕين: چوارچێوه‌يه‌كى كارنامه‌ى ناوخۆيى (Fostering Sustainable Youth Employment Raparin Administration: A Localized Policy Framework)ـه و باس له زيادبوونى به‌رچاوى رێژه‌ى بێكارى گه‌نجان ده‌كات له ده‌ڤه‌رى راپه‌ڕين و ده‌يبه‌ستێته‌وه به ناسه‌قامگيريى ئابورى و دامه‌زراوه‌ييه‌وه له ناوچه‌كه و گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه 31.38%ـى خێزانه‌كانى ناوچه‌كه هه‌ژارن ياخود له دۆخێكى ئابوريى خراپ‌دا ده‌ژين.
له‌م توێژينه‌وه‌يه‌دا هۆكاره‌كانى بێكاريى گه‌نجان له چه‌ند ره‌هه‌ندێكى (ئابورى، كۆمه‌ڵايه‌تى، كه‌لتورى، سياسى و ياسايى) خراونه‌ته‌ڕوو، له‌ڕێگه‌ى راپرسيى مه‌يدانيشه‌وه كه له‌سه‌ر 462 گه‌نجى ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه بێكارى هۆكارێكى سه‌ره‌كيى كۆچى گه‌نجانه و به‌شێكى زۆرى به‌شداربووانى راپرسييه‌كه ئه‌ندامێك يان زياتر له خێزانه‌كه‌يان كۆچيان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه.
توێژينه‌وه‌كه له‌لايه‌ن توێژه‌ران (د. ديدار عه‌بدولكه‌ريم) و (ئه‌له‌ند مه‌حوى) ئاماده‌كراوه و چه‌ند پێشنيازێكيش بۆ چاره‌سه‌ر خراونه‌ته‌ڕوو.
بڵاوکردنەوە