21 کانوونی یەکەم 2025
دامه‌زراوه‌ى ڤيژن بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى ستراتيجى نوێترين توێژينه‌وه‌ى له‌باره‌ى كێشه‌ى كه‌م ئاوی له شارى سلێمانى به ناونيشانى (Addressing Water Shortage in Sulaimani: Policy Approaches and Recommendation) به زمانى ئينگليزى بڵاوكرده‌وه.
توێژينه‌وه‌كه له‌لايه‌ن توێژه‌ران (د. دارا فايه‌ق حه‌مه‌ئه‌مين) (د. سه‌رمه‌د له‌تيف) (د. سه‌ڵاحه‌دين سه‌عيد عه‌لى) ئاماده‌كراوه، باس له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى كه‌م ئاوی له شارى سلێمانى، كه‌مبونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى به‌نداوى دوكان و كه‌مبوونه‌وه‌ى زياترى ئاستى ئاو له شاره‌كه كراوه.
توێژه‌ران بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كه‌م ئاوی له شارى سلێمانى سێ پلانى (كورتخايه‌ن، مامناوه‌ند، درێژخايه‌ن)ـيان خستوه‌ته‌ڕوو.
بڵاوکردنەوە