5 تشرینی دووەم 2025
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچو، باس لە گرنگی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە راستی و دروستیی هەواڵ و زانیارییە میدیاییەکان کرا بە تایبەت لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و لەو چوارچێوەیەشدا تیشک خرایە سەر کار و چالاکییەکانی پڕۆژەی (عراق فلتر).
هەر لە کۆنگرەکەدا ئامار و چالاکییەکانی (عراق فلتەر) لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ رۆژنامەنوسان خرانەڕو کە خۆی دەبێنێتەوە لە 98 بابەتی هەواڵی ناڕاست و بابەتی هۆشیاری و هاندان، هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو ئاڵنگارییانەش کە هاتونەتە بەردەم پڕۆژەکە.
پڕۆژەی (عراق فلتر) سەکۆیەکە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەواڵی ناڕاست و چەواشە لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان و لەلایەن رێکخراوی ئایدیا ئینتەرناشناڵی سویدی (IDEA International) پشتگیری دەکرێت و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش پشتیوانیی دارایی پڕۆژەکە دەکات و لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ناوەندی ستراتیجی مافی مرۆڤ لەعێراق جێبەجێ دەکرێت.






بڵاوکردنەوە