4 تشرینی دووەم 2025
ئەمڕۆ سێ شەممە ٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەلایەن سەرپەرشتیار و جێگری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوبەری گشتی ئیدارەکە پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، ئاماژەی بەوەدا کە دامەزراوەی ڤیژن دەیەوێت لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت پەیوەندییەکی باش و پتەوی هەبێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێداویستییە گرنگەکانی ناوچە جیاوازەکان بە تایبەت لە بواری ژینگە و کشتوکاڵ و پارێزگاری سەرچاوە ئاوییەکان لە ڕەخساندنی هەلی کار و کەمکرنەوەی کۆچکردن''.
لای خۆشییەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێرای بەخێرهاتن جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی گەرمیان لە ڕابردو و ئێستاشدا پێشوازی لە هەر پرۆژە و چالاکییەک دەکات کە لە قازانجی خەڵک و چاکەی گشتیدا بێت، بۆ ئەو مەبەستە پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆ چالاکی و لێكۆڵینەوەکانی دامەزراوەی ڤیژن لە خزمەتی گەرمیان دووپات کردەوە.
لەکۆتایدا، بڕیاردرا ئامادەکارییەکان دەست پێبکرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی گەورەی زانستی لەسەر ئاستی عێراقدا سەبارەت بە سودبینین لە ئاوی سیروان لە گەرمیاندا.






بڵاوکردنەوە