دامەزراوەی ڤیژن دیدارێک سەبارەت بەدەستور و سیستمی فیدڕاڵی و لامەرکەزی لە عێراق ئەنجامدا

25 تشرینی یەکەم 2025

رۆژی شەممە 25 تشرینی یەکەمی 2025، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی دیدارێکی لەشاری سلێمانی بەناونیشانی "پاش 20 ساڵ لە پەسەندکردنی دەستور،  لەکوێی فیدراڵی و لامەرکەزیداین لە عێراقدا؟ ئەنجامدا  کە تیایدا چەندین ناوەندی لێکۆڵینەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکان و کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕ و بەرپرسانی حکومی و زانکۆکان بەشدارییان کرد.

 سەرەتای دیدارەکە پاش سرودی نیشتمانی و دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە خوێندنەوەی وتاری عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن دەستپێکرد کە باسی لەگرنگی جێبەجێکردنی دەستور کرد وەک بنەمایەک بۆ دەوڵەتێکی سەقامگیر و چەسپاندنی فیدڕاڵی و لامەرکزی لەعێراق پاشان ئەو پرسەی خستەڕوو کەئایا پاش 20 ساڵ لەپەسەندکردنی دەستور  ئێمە لە کوێی فیدڕاڵی و لامەرکەزیداین.  

دیدارەکە سێ پانێڵی لەخۆگرتبوو، پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی (پاش 20 ساڵ بەسەر پەسەندکردنی دەستور: پێگەی فیدراڵی و لامەرکەزیەت لە نەخشەی سیستمی حکومڕانی) بوو  کە پانێڵیستەکان بریتی بوون لەبەڕێزان د.یوسف محەمەد سەرۆکی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان،  د. رێزان سەعید لەزانکۆی هەڵەبجە، هاوڕێ تۆفیق راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار و د. عەلی غریفی بەریوەبەری دیداری بەحر ئەلعلوم لە نەجەف و پانێڵەکە لەلایەن چۆمان محەمەد بەرێوەچوو. 

پانێڵی دووەم ( لە ناکۆکییەوە بۆ هاوبەشی: بەراوردکارییەکی شیکاری بۆ پەرەپێدانی سیستمی فیدراڵی لە چوارچێوەی گۆڕانکاری بەرەو دیموکراسی) و پانێڵیستەکان بریتی بوون لەبەڕێزان د.مستەفا سەرای بەریوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەکان لە سەنتەری بەیان لە بەغدا، د. عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لەحکومەتی هەرێم و ئەندامی وەفدی دانوستکار لەگەڵ بەغدا، د.بەهار مەحمود پارلەمانتاری پێشوی عیراق ، د.وائیل مونزر لێکۆلەر لە سەنتەری رواق بەغدا و زەردەشت خالید پانێڵەکەی بەرێوەبرد.

پانێڵی سێهەم بەناونیشانی (دامەزراوە دەستورییەکان لەژێر چەتری سیستمی فیدراڵی: رۆڵ، دەسەڵاتەکان، سنوری کارەکانیان) هەریەکە لە د. مازن زەیدی سەرۆکی سەنتەری  ئەلمەساری عێراقی ، سەربەست ئامێدی لێکۆلەر و بەریوەبەری رێکخراوی ستێپ، د. جەلال حەسەن راگری کۆلیژی زانستە رامیارییەکان لەزانکۆی سلێمانی بەشداربوون و د.سانا کەمال پانێڵەکەی بەرێوەبرد.

لە سەرجەم پانێڵەکاندا ، میوانانی بەشداربوو بیروڕا و سەرنجەکانییان خستەڕوو ، دواتر پێشنیاز و ئەنجامەکان و ڕاسپاردەکان لەلایەن د. دیدار عەبدولکەریم-ەوە خوێندرانەوە.

didar-1

didar-2

didar-3

didar-4

didar-5

didar-6

didar-7

didar-8

didar-9

didar-10

didar-11

didar-12

didar-13

didar-14

didar-15

didar-16

didar-17

didar-18

didar-19

didar-20

didar-21

didar-22

didar-23

didar-24

didar-25

didar-26

didar-27

didar-28

didar-29

didar-30

didar-31

didar-32

didar-33

didar-35

didar-36

didar-37

didar-38

didar-39

didar-40

didar-41

didar-42

didar-43

didar-44

didar-45

didar-46

didar-47

didar-48

didar-49

didar-50