ناوەندی مەشورە بۆ لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان سەردانی دامەزراوەی ڤیژن دەکات

15 تشرینی یەکەم 2025

چوارشەممە 15 تشرینی یەکەمی 2025 شاندێکی ناوەندی مەشورە بۆ لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان بەیاوەری د. هەڵەت رەشید سەرۆکی زانکۆی چەرمۆ سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد و لەلایەن سەرۆک و نەندامانی ئەنجومەنی دامەزراوەی ڤیژن پێشوازی کران.
لە دیدارەکەدا د. حیدر عبدالزهرە التمیمی سەرۆکی ناوەندی مەشورە باسی لە رۆڵ و کاروچالاکی ناوەندەکەیانی کرد لە شاری بەغدا و پارێزگاکانی تر. لەلای خۆیەوە عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن ئاماژەی بەڕۆڵ و گرنگی دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوەدا لە پێشکەش کردنی توێژنیەوە و راوێژ و راسپاردە بۆ بڕیاربەدەستان، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی کومەڵگە.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهاتودا.

Mashwra-1

mashwra-2

mashwra-3

mashwra-4

mashwra-5

mashwra-6

mashwra-7

mashwra-8

mashwra-9