8 ئەیلوول 2025
رۆژانی ٤-٥/٩/٢٠٢٥ دامەزراوەی ڤیژن زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک دامەزراوە و سەنتەری لێکۆڵینەوە گرنگ و کاریگەرەکان لەبەغداد ئەنجام دا. لەودیدارانەدا لەگەڵ ( سەنتەری بەحر العلوم، سەنتەری بەیان ، سەنتەری رەشید ، سەنتەری نەهرەین ، سەنتەری رافیدەین ) کۆبۆوە ، لەو دیدارانەدا باس لەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کرا بۆ ئاڵوگۆڕی لێکۆڵینەوەو سوود وەرگرتن لەئەکادیمیان و لێکۆڵەرانی یەکتر.
لەکۆی سەردانەکاندا باس لەبایەخی لێکۆڵینەوە و پۆڵیسی پەیپەری ئەو رێکخراوانە کرا. پێشنیاری ئیمزاکردنی یاداشتنامەی هاوبەش کرا لەنێوان دامەزراوەی ڤیژن و سەنتەرەکانی بەغداد و بەشداری چالاکیەکانی یەکتر لە شارو شوێنە جیاوازەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها پلانی کارو چالاکی ئایندەی پێکەوەیی دارێژرا.
بڵاوکردنەوە