وەزیری دادی عێراق و دامەزراوەی ڤیژن کۆبوونەوە

3 ئەیلوول 2025

د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رۆژی چوارشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ پێشوازی کرد لە شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و گفتوگۆیان کرد دەربارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەزگاکانی حکومەت و دامەزراوەکانی لێکۆڵینەوە.
وەزیری داد لەو دیدارەدا باسی لە گرنگی ئەنجامدانی لێکۆلینەوەی لە کێشە و قەیرانەکان کرد و بەپێویستیشی زانی پەیوەندیەکانی نێوان دامەزراوە مەدەنیەکانی هەرێم و بەغداد بەهێز بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پێشنیارو راسپاردە باسکران.
هەر لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە دەستوری عێراق و یاساکان کرا، بەتایبەت پاشەکشەی فیدڕاڵیەت و لامەرکەزیەت، لە دوای ٢٠ ساڵ لە پەسەندکردنی دەستووری نوێی عێراق.

xalid-shwani-1