3 ئەیلوول 2025
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەڕێز قاسم ئەلعەرەجی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و ناوەندەکانی توێژینەوە، بەتایبەت دامەزراوەی ڤیژن کرا، بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگاکان و بیرۆکە و دۆزینەوەی چارەسەری هاوبەش بۆ ئەو پرسانەی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاسایش و تەندروستی، ئاو، و وزە.
بەڕێز ئەلعەرەجی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامدا دەبێت بۆ هەموو ئەو دامەزراوانەی بەشداری لە چارسەرکردنی کێشەکاندا دەکەن و پڕۆژە دەخەنەڕوو، کە سوودی بۆ میللەت و هاووڵاتیانی عێراق هەیە
بڵاوکردنەوە