2 ئەیلوول 2025
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، رۆژی ٢\٩\٢٠٢٥ گفتوگۆیەکی کراوەی دەربارەی (سیاسەت و پلانی زمان لە سەردەمی جیهانگیریدا) بۆ بەڕێز پ. د. جعفر شێخولئیسلامی، پسپۆڕی زمان و مامۆستا لە زانکۆی کارلنتن لە کەنەدا و دەستەبژێرێکی ئاکادیمی و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان رێکخست.
لەو گفتوگۆ کراوەیەدا پ. د. جعفر شێخولئیسلامی باسی لەو مەترسیانە کرد، کە زمانە نێودەوڵەتی و فراوانەکان لەسەر زمانەکانی دیکە، بەتایبەتی زمانی کوردی دروستیان کردووە، جەختی لەوەشکردەوە، ''لە کاتێکدا کە گرنگە زمانی ستانداردی کوردی کاری بۆ بکرێت، لە هەمانکاتدا گرنگە زاراوە و دیالێکتەکانی دیکەش پارێزراوبن و بوونیان هەبێت''.
بەبڕوای پ. د. جعفر شێخولئیسلامی ''جیهان بەو فرە زمانی و فرە کلتووریەوە جوانە کە ئێستا هەیە و نابێت رێگە بدرێت زمانە بچووکەکان بسڕێنەوە، بەهۆی سەپاندنی زمانە گەورەکانەوە، وەک چۆن گرنگە زمانە بیانیەکان فێربین، بەڵام هەرگیز نابێت دوابکەوین لە پارستنی زمانی کوردی، وەک و زمانی دایک''.
هەر لەو گفتوگۆ کراوەیەدا بەشداربووانیش تیشکیان خستەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی یەکگرتووی کوردی و پاشەکشێی فێربوونی زمانی کوردی لە قوتابخانەکان و نەبوونی پلان
بڵاوکردنەوە