28 ئاب 2025
رۆژی 28/8/2025 بەڕێز نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کرا، دەربارەی دۆخی ئێستای پەروەردە و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.
هاوکات باس لە کار و پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیژن کرا بەتایبەت لەبواری توێژینەوە لە کەرتی پەروەردە، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک لە پڕۆژەکانی دامەزراوەی ڤیژن بە تایبەت پڕۆژەی چاوی کراوە کە ئامانج لێی بۆ باشترکردنی کارو چالاکییەکانی دامەزروە حکومییەکانە.
بڵاوکردنەوە