17 ئاب 2025
راگری پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا و ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەیمانگاکە سەردانی (دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی)یان کرد و ئامادەییان دەربڕی بۆ کاری پێکەوەیی لەگەڵ دامەزراوەکە.
لە دانیشتنێکدا د. حەکیم عوسمان راگری پەیمانگای ناشناڵ باسی لە بەشەکانی پەیمانگاکە کرد و تیشکی خستەسەر گرنگیی توێژینەوە لە بوارە زانستییەکاندا. هاوکات چەند سەرنج و پێشنیارێک ئاراستەی دامەزراوەی ڤیژن کران بۆ ئەوەی کاری هاوبەشیان لەسەر بکرێت.
لای خۆشیەوە عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن رونیکردەوە کە دامەزراوەکەیان سەرەڕای بەرهەمهێنانی توێژینەوەو ئەنجامدانی وۆرکشۆپ و کۆڕ و سیمینار، لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ نێوەندگیری لەنێوان کۆمەڵی مەدەنی و دامودەزگا حکومییەکان. جەختیشیکردەوە لەوەی کە ڤیژن لەسەر بنەمای زانستی کار دەکات بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی کۆمەڵگا دور لە حیزبایەتی و ناوچەگەرێتی.
بڵاوکردنەوە