د. نەرمین مەعروف سەردانی دامەزراوەی ڤیژن دەکات

17 ئاب 2025

بەمەبەستی هاوکاری و هەماهەنگی و کاری هاوبەش، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17/8/2025، د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەوە پێشوازیی لێکرا.

لەو دانیشتنەدا جەخت کرایەوە لە گرنگی کارکردن لەسەر ناساندنی زیاتری پرسە داراییە هەڵواسراو و کەڵەکەبوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەگەڵ یەکخستنی هەوڵەکان بۆ دەستنیشانکردنی راسپاردە و پێشنیاری دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو. لەو چوارچێوەیەشدا عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن ئاماژەی بە ئامادەکارییەکانی دامەزراوەکە کرد بۆ پڕۆژەیەک لەبارەی پرسە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

لای خۆشیەوە د. نەرمین مەعروف ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەمو جۆرە هاوکارییەکی دامەزراوەی ڤیژن و جەختیش کرایەوە لەسەر گرنگیی کاری هاوبەش و پێکەوەیی. 

narmin-1

narmin-2

narmin-3

narmin-4