2024-12-10
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی (٩/١٢/٢٠٢٤) میوانداری ژمارەیەک ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و کەسایەتی و توێژەری کرد، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەو دەرفەتانەی کە دەشێت ببنە پەنجەرەیەک بۆ نزیکبوونەوەی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چارەسەرکردنی گرفتە داراییە کەڵەکەبووەکان.
بڵاوکردنەوە