2024-12-09
شاندێکی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە سلێمانی بە سەرۆکایەتی د. رێبوار ملا نبی راگری پەیمانگا، رۆژی (٢٠٢٤/١٢/٩) سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد و لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەوە پێشوازیکران.
لە کۆبوونەوەیەکدا عەدنان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی ڤیژن بەرنامەی دامەزراوەکەی روونکردەوە و بەپێویستی زانی هەماهەنگی بکەن لەگەڵ ناوەندە زاستی و ئەکادیمییەکان، بۆ توێژینەوە و پڕۆژەی هاوبەش دەربارەی گرفت و کێشەکانی کۆمەڵگە.
لە بەرامبەردا راگری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان جەختی لە گرنگی هەماهەنگی و پڕۆژەی هاوبەش کردەوە و ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هاوبەشییەکی دەربڕی، بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات و دۆزینەوەی دەرفەتەکانی گەشەسەندن.
بڵاوکردنەوە