31 تەممووز 2025
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە کارو چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/7/2025 ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم سەربە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی دامەزراوەی ڤیژنی کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکەوە پێشوازیی لێ کرا.
لە دانیشتنێکدا ئیحسان عەبدولڕەحمان باسی لە کارو چالاکییەکانی خۆیان کرد لەنێو چاکسازییەکان و لەو چوارچێوەیەشدا جەختی کردەوە لەسەر پێویستی گرنگیدان بە بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر، هاوکات دەستخۆشی لە دامەزراوەی ڤیژن کرد کە لە ماوەی رابردودا بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (CDO) و لەرۆژی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر چالاکییەکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
هەر لەو دانیشتنەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و گرنگی هەبونی پەیوەندی لە نێوان کەرتی حکومی و رێکخراوەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە.
بڵاوکردنەوە