2024-12-07
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی (٧/١٢/٢٠٢٤) پێشوازی کرد لە د. فەرەنگیس قادری سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە کوردییەکان، لە ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوە عەرەبی و ئیسلامی یەکانی زانکۆی ئێکسێتەری بەریتانیا. لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی د. مجید صالح راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆکرا دەربارەی دروستکردنی پەیوەندی دامەزراوەی ڤیژن لەگەڵ سەنتەرەکانی زانکۆی ئێکسیتەر و خانەکانی بیر لە وڵاتانی ئەوروپا، بە ئامانجی ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژەی هاوبەش.
بڵاوکردنەوە