دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت گفتوگۆی کرا

2024-12-04

عەتا محەمەد راوێژکاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی (٢٠٢٤/١٢/٠٤) سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد و لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێویستی بوونی هەماهەنگی دامەزراوەکانی حکومەت و ناوەندەکانی توێژینەوە و کۆمەڵگەی مەدەنی.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە ئامادەبوونی عەدنان عوسمان بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی ڤیژن و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن بەڕێوە چوو، جەختکرایەوە لەسەر چۆنێتی سوود وەرگرتنی دامەزراوەکانی حکومەت و بڕیاربەدەستان لە توێژینەوە و راپۆرتەکانی ناوەندەکانی توێژینەوە و رێکخراوە ناحکومییەکان.
لە سەردانەکەیدا عەتا محەمەد ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی بۆ دامەزراوەی ڤیژن دەربڕی و جەختی لەوەکردەوە، کە پێویستە دامەزراوەکانی حکومەت کەڵک وەربگرن لە پڕۆژە و توێژینەوەکانی دامەزراوە ناحکومییەکان.

عطا محمد(١)

عطا محمد(٢)

عطا محمد(٤)

عطا محمد(٥)

عطا محمد(٦)

عطا محمد(٧)

عطا محمد(٨)

عطا محمد(٩)

عطا محمد(٣)