17 تەممووز 2025
شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی ١٧/٧/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەشداریی کرد لە سیمپۆزیۆمی هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر، کە لەلایەن لیژنەی باڵای مادەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان رێکخرابوو.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا، جگە لە وتاری دامەزراوە فەڕمییەکان، راپۆرتێکی تایبەت بە دۆخی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.
هاوکات نوێنەری دامەزراوەی ڤیژن رونکردنەوەیەکی دەربارەی نەخشەڕێگای بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان پێشکەش کرد، کە لە لایەن دامەزراوەی ڤیژن و رێکخراوی (CDO) ئامادەکراوە.
بڵاوکردنەوە