د. سەباح هەورامی: "لەڕووی داراییەوە کەرتی تەندروستی لە قەیرانێکی گەورەدایە”

19 تەممووز 2025

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کرد “بودجەی پێویست لەبەردەستدا نیە بۆ پڕکردنەوەی کەموڕی و گۆڕانکاری لە کەرتی تەندروستیدا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نەخۆشی وەکو رێژەی توشبون بە تالاسیما لە پارێزگای سلێمانی کەمکراوەتەوە بۆ لەسەدا سفر”.

لە سیمینارێکدا بە ناونیشانی "کەرتی تەندروستی لەنێوان ئاڵنگارییەکان و دەرفەتەکانی گەشەسەندندا" کە رۆژی شەممە ١٩/٧/٢٠٢٥ لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەڕێوەچوو، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی چەندین ئامار و داتای پەیوەست بە کەرتی تەندروستی خستەڕوو.

لە سیمینارەکەیدا کە بە ئامادەبوونی نوخبەیەک لە شارەزایان و پسپۆڕ و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون، د. سەباح هەورامی باسی لەوەشکرد “مادەی هۆشبەر لەنێو هەرزەکاراندا بڵاوبووەتەوە، ئەوەش ئەرکی زیاتری خستوەتە سەر شانی کەرتی تەندروستی، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە پلان و پرۆگرامێکی تایبەت داخڵی سیستمی خوێندن و قوتابخانەکان بکرێت”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد “لەڕوی داراییەوە کەرتی تەندروستی لەبەردەم قەیرانێکی گەورەدایە، بە هۆکاری ئەوەی کە لەدوای شەڕی داعشەوە بودجەی وەبەرهێنان نەماوە بۆ ئەم کەرتە و ئەوەی هەیە، تەنها بودجەی کاربەڕێکردنە، ئەویش قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەکرێ و وەک پێویست نیە. هەمو ئەمانە ئەوە دەگەیەنن کە بودجەی پێویستمان لەبەردەست نیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی، بەڵام کاری باشیش کراوە”.

سەرەڕای قەیرانی دارایی د. سەباح هەورامی باسی لە گەشەسەندنەکانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی کرد و رایگەیاند “سلێمانی پێشەنگ دەبێ لە بەئەلەکترۆنیکردن و دیجیتاڵی کردنی کەرتی تەندروستی و بەم نزیکانەش هەنگاوی گەورەی بۆ دەنرێت و دەکرێ سلێمانی بکرێتە شارێکی گەشتیاریی پزیشکی”.

دامەزراوەی ڤیژن لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاوی کراوەدا بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای حکومەت دەکات، بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا، بە ئامانجی رەخساندنی شەفافیەت و بەشداری زیاتری هاوڵاتیان. 

dr-sabah-1

dr-sabah-5

dr-sabah-6

dr-sabah-7

dr-sabah-2

dr-sabah-3

dr-sabah-4

dr-sabah-8

dr-sabah-9

dr-sabah-10

dr-sabah-11

dr-sabah-12

dr-sabah-13

dr-sabah-14

dr-sabah-15

dr-sabah-16

dr-sabah-17

dr-sabah-18

dr-sabah-19

dr-sabah-20

dr-sabah-21

dr-sabah-22

dr-sabah-23

dr-sabah-24

dr-sabah-25

dr-sabah-26

dr-sabah-27

dr-sabah-28

dr-sabah-29

dr-sabah-30