دامەزراوەی ڤیژن بەشداریی لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق کرد

15 تەممووز 2025

بەمەبەستی بەرچاوڕونی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەشداریی لە وۆرکشۆپێکدا کرد.

وۆرکشۆپەکە لە رۆژانی 12 بۆ 14ی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەڕێوەچو بە ناونیشانی "پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ژینگەی زانیاریەکاندا" و تێیدا نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و رێکخراوی ئایدیا ئینتەرناشناڵی سویدی و تۆڕەکانی چاودێریی هەڵبژاردن و رێکراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشداربون. 

ئامانج لە وۆرکشۆپەکە بۆ داڕشتنی ستراتیجی هاوبەشی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و سەندیکاکان و کەسانی ئەکادیمی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بو کە بە پشتیوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و لەلایەن رێکخرای ئایدیا ئەنتەرناشناڵی سویدی بەڕێوەچو. 

هەر لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی کاری پێکەوەیی و هاوکاری بۆ هەڵبژاردنی عێراق و کاریگەریی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان و کارکردنەسەر متمانە بە پڕۆسەی هەڵبژاردن، لەگەڵ چۆنێتی مامەڵەکردنی کۆمسیۆن لەگەڵ ئەو زانیارییانەی کە بڵاو دەکرێنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا چەندین بیرۆکە و پڕۆژە لەلایەن بەشداربوانەوە خرانەڕو وەک پاڵپشتییەک بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق بەشێوەیەکی بێخەوش. 

Aram-1

Aram-2

Aram-3