دامەزراوەی ڤیژن و زانکۆی کۆمار یاداشتنامەیەک واژۆدەکەن

2024-12-04

هەردوو دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، رۆژی (٤\١٢\٢٠٢٤) یاداشتنامەیەکیان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە و پڕۆژە و کاری هاوبەش واژۆ کرد.
بەپێی یاداشتنامەکە، ''هەردوو دامەزراوەکە دەتوانن سوود لە ژێرخان و توانا مرۆییەکانی یەکدی وەربگرن و پڕۆژە و توێژینەوەی هاوبەش ئەنجام بدەن''، بە ئامانجی گەشەپێدانی کۆمەڵگە لە رووی زانست و مەعریفەوە.
هەر لەو بۆنەیەدا کە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی ڤیژن و دەستەی بەڕێوەبردن بەڕێوەچوو، سەرۆکی زانکۆی کۆمار و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، باسیان لەو بوارانە کرد، کە جێگەی گرنگی هەردوو دامەزراوەکەن و پێویستی کۆمەڵگەن بۆ ئەوەی توێژینەوەیان لەسەر بکرێت.
دواتر لە گەشتێکدا بەناو کەمپی زانکۆی کۆمار، تاقیگە و هۆڵەکانی فاکەڵتی و بەشەکانیان بەسەرکردەوە.

زانکۆی کۆمار(١)

زانکۆی کۆمار(٢)

زانکۆی کۆمار(٣)

زانکۆی کۆمار(٤)

زانکۆی کۆمار(٥)

زانکۆی کۆمار(٦)

زانکۆی کۆمار(٧)

زانکۆی کۆمار(٨)

زانکۆی کۆمار(٩)

زانکۆی کۆمار(١٠)

زانکۆی کۆمار(١١)

زانکۆی کۆمار(١٢)

زانکۆی کۆمار(١٣)

زانکۆی کۆمار(١٤)