30 حوزەیران 2025
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە ٣٠/٦/٢٠٢٥ د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی کرد و لەلایەن عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەکەوە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی دامەزراوەکەوە پێشوازی لێکرا.
لەدانیشتنێکدا باس لە گرنگی و پەیام و ئامانجەکانی دامەزراوەی ڤیژن کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پشتیوانی هەماهەنگی لەنێوان هەردولادا.
لای خۆیەوە بڕیار رەشید دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکە کرد و بەگرنگییەوە باسی لە هەڵسەنگاندن و توێژینەوەکانی دامەزراوەکە کرد، هەروەک بەڵێنی پشتیوانیی بە ئەنجومەنی دامەزراوەکە دا بە ئامانجی بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر.
بڵاوکردنەوە