21 حوزەیران 2025
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی رۆژی ٢١\٦\٢٠٢٥ پێشوازی کرد لە بەڕێز حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەیەکدا وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان کە بەیاوەری هەریەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی هونەر و رۆشنبیری سلێمانی و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیژن، باسی لەو پڕۆژە ئەدەبی و هونەری و کلتوریانە کرد کە لە چوارچێوەی کابینەی نۆیەمدا کاری لەسەر کراوە، هەروەها بەگرنگیەوە باسی لە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەت و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو پانتاییە هونەری و رۆشنبیری و کلتووریانە کرا، کە پێویستیان بە هەنگاو و هەوڵی زیاتر هەیە، لەوانەش بەهێزکردنی زیاتری ژێرخانی رۆشنبیری و هونەری و گەشەپێدانی زمانی کوردی و کارکردن لەسەر فراوان کردن و گەشەپێدانی کلتوری کوردی لە ناوخۆ و دەرەوە.
لەدوا بەشی کۆبونەوەکەدا، بەڕێز وەزیری رۆشنبیری پشتگیری خۆی بۆ کار و پرۆژەکانی دامەزراوەی ڤیژن دەربڕی و ئامادەیی وەزارەتەکەی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ دامەزراوەکە دووپاتکردەوە.
250622010152.jpg)
250622010201.jpg)
250622010212.jpg)
250622010223.jpg)
250622010244.jpg)
250622010253.jpg)
250622010303.jpg)
250622010313.jpg)
بڵاوکردنەوە