7 حوزەیران 2025
لە ڕۆژی جیهانی سەلامەتی خۆراکدا، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی تیشک دەخاتە سەر ئاڵنگاریەکی سەرەکی لە هەرێمی کوردستاندا، ئەویش بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر لە خۆراکی خواردنە. بەپێی داتاکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، تەنها لە هەرێمی کوردستان خۆراکی بەفیڕۆچوو نزیکەی نیوەی کۆی خۆراکی ئامادەکراو پێکدەهێنێت، نیوەی ئەم رێژەیەش بەر شاری هەولێر دەکەوێت بەتەنها. بەپێی راپۆرتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکان، کەڵەکەبوونی پاشماوەی خۆراک دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا زیانبەخشەکان و زیاترکردنی گەرمەخانەکان، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە گواستراوەکانی خۆراک زیاتردەکات.
دامەزراوەی ڤیژن داوای ڕێوشوێنی تایبەت دەکات، لەوانە باشترکردنی هەلومەرجی ساردکەرەوەکان و گواستنەوە، دامەزراندنی سیستەمێک بۆ ئاڕاستەکردنەوەی خۆراکی زیادە بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ پاشماوەی خۆراک، دانانی ئامانجی کەمکردنەوەی بەفیڕۆدان، و پشتگیریکردنی پڕۆژەکانی سەمادکردن. ئەم هەنگاوانە سەرچاوەکان دەپارێزن، دەردانی گازی ژەهراوی کەم دەکەنەوە و سەلامەتی کۆمەڵگا بەرز دەکەنەوە.
بڵاوکردنەوە