ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی دامەزراوەی ڤیژن دەکات

29 ئایار 2025

رۆژی پێنج شەممە ٢٩\٥\٢٠٢٥ فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد، لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی هەنگاوەکانی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی چەکداری هەرێم و رۆڵی وڵاتانی هاوپەیمان لەو پرسەدا.
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە زۆر بە ووردی تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی لیواکانی هێزی پێشمەرگە و چۆنێتی هەنگاونان بۆ کۆتایی هێنان بەو دابەشکاریەی ئێستا هەیە، هەروەها ئاماژەی دا بە پلانە بەردەوامەکانی ئەو چاکسازیەی پێویستە بکرێت لەو بوارەدا.

jabar-1

jabar-2

jabar-3