25 ئایار 2025
د. دیدار عبدالکریم بەڕێوەبەری توێژینەوەکان لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە رۆژی ٢٥/٥/٢٠٢٥ لە چوارچێوەی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی (Beijing Jiaotong) لە وڵاتی چین
سیمینارێکی گرنگی پێشکەش کرد.
سیمینارەکەی د. دیدار عبدالکریم تایبەت بوو بە “خێراکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان و بوژانەوەی ڕێگای ئاوریشم لە نێوان چین و وڵاتە هاوبەشەکانی”.
بەڕێوەبەری توێژینەوەکانی دامەزراوەی ڤیژن لە سیمنارەکەیدا تیشکی خستەسەر ڕۆڵ و کاریگەری عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ڕووی گواستنەوە لە شێوازی جوڵە و جۆری وزەی بەکارهاتوو، کاریگەری لەسەر گەشەکردنی ئابوری و بوژانەوەی سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی.
هەروەها جەختی لە پابەندبوونی عێڕاق و هەرێمی کوردستان کردەوە، بە پەیماننامە نێودەوڵەتی و هەرێمیەکان بۆ پاراستنی ژینگە و دەردانی ڕێژەی کاربۆن بۆ بەرگی هەوا، کە چۆن دەبێتە زامنکردنی پاراستنی سەرچاوە ژینگەیی و سروشتیەکان و پەیرەوکردنی سیاسەتی بەردەوامی ژینگەیی و بایۆلۆجی وەک هەنگاویەکی گرنگ لە بەرزکردنەوەی ئاستی دیالۆگ لە نێوانی هاوبەشکاری نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی BRI، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدی گۆڕانی کەشوهەوا بە شێوەیەکی هاوبەش و بەرپرسانە.
بڵاوکردنەوە