26 ئایار 2025
رۆژی ٢٦\٥\٢٠٢٥ شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیان کرد و لەگەڵ خاتوو لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی کۆبوونەوە.
لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەو خزمەتگوزارییانە کرد، کە بەڕێوەبەرایەتییەکان پێشکەشی هاوڵاتیانی دەکات، هەروەها باسی لە پڕۆسەی فراوانبوونی شارەکەی کرد و ئەو سەرپێچیانەشی خستەڕوو کە هەندێک جار دەکرێتە سەر موڵکی گشتی.
شاندی دامەزراوەی ڤیژن ئامانجی سەردانەکەیان بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی روونکردەوە، کە ئەنجامدانی توێژینەوەیە دەربارەی ئاست و قەبارەی ئەو خزمەتگوزاریانەی کە حکومەتی خۆجێی پێشکەشی دەکات، بەراوورد بە خواستی هاوڵاتیان.
بڵاوکردنەوە