2025-05-20
ڕۆژی 20ی ئایاری 2025، لە ئۆفیسی دامەزراوەی مید لە سلێمانی، هەریەکە لە دامەزراوەی مید، کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی، و دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، کە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی گەشەپێدانی کشتوکاڵی و ژینگەییە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
مەراسیمی واژۆکردنەکە بە نوێنەرایەتی بەڕێزان ئامانج شەوکەت مشیر سەرۆکی بۆردی دامەزراوەی مید و د.عیماد عمر حەمە عەلی ڕاگری کۆلێجی زانستە ژینگەییەکان و بەڕێز عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بەڕێوەچوو.
ئەم هاوبەشییە ستراتیجیە پێکدێت لەهاوکاری نێوان هەر سێ دامەزراوەکە لەچوارچێوەی کۆکردنەوەو رێکخستنی شارەزایی و سەرچاوەکان لە بوارەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، توێژینەوەی ژینگەیی، و داڕشتنی سیاسەتی یاسادانان، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵی بەردەوام، بەرزکردنەوەی خۆڕاگری ئابووری کۆمەڵگا ناوخۆییەکان، هاندانی داهێنانی ژینگەیی، و جێبەجێکردنی نوێترین تەکنەلۆژیا و شێوازی پێشکەوتووی کشتوکاڵی لە هەرێم و سەرتاسەری عێراق.
بڵاوکردنەوە