دیداری دامەزراوەی ڤیژن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2025-05-19

لەمیانی بەشداریکردنی سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی لە کۆڕبەندی دیالۆگی  تاران ، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، چاوی کەوت بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. لە دانیشتنێکدا باس لە گرنگی بەشداری دامەزراوەکانی هەرێم کرا لەم بۆنەو دیدارە ناوچەیی و جیهانییانەدا، لای خۆیەوە بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ڤیژن وەک یەکەم دامەزراوە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارە لەم کۆڕبەندەدا. لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن، بەشێک لە پلان و ستراتیجی کارکردنی دامەزراوەکەی بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێم رونکردەوە، بەڕێزیان لای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەبونی دامەزراوەیەکی لەوجۆرە لەشاری سلێمانی و بەڵێنی پشتیوانی و هەماهەنگی پێدان.

saroki-harem-2

saroki-harem-4

adnan-3