2025-05-15
رۆژی ٢٠٢٥/٠٥/١٥ لەدامەزراوەی ڤیژن یەکەمین خولی دانیشتنەکانی پرۆژەی چاوی کراوە بەڕێوەچوو.
لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بە ناوی (چاوی کراوە)و لەپێناو رەخساندنی شەفافیەتی زیاتر، گفتوگۆیەکی تایبەت بە ئاڵنگاری و کێشە و ئاسۆکانی باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای گشتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
گفتوگۆکە بە ئامادەبوونی ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و تیمی یاوەری و نوێنەری کەرتی گشتی و تایبەت و کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ومیدیاکاران و لایەنی پەیوەندیدارلەبوارەکانی بەرهەمهێنان، بەڕێوەبەردن، دابەشکردن و چاککردنی کارەبا ئەنجامدرا.
ئامانجی ئەم پرۆژەیە، دروستکردنی پردی پەیوەندی راستەوخۆی شارەزایان و کەرتی تایبەت و خەڵکە لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکان بەئامانجی باشترکردنی کارەکانیان بۆ گەیاندنی خزمەتی زیاتر بەخەڵک.
بڵاوکردنەوە