2024-11-28
لەچوارچێوەی چالاکییەکانی دامەزراوەی ڤیژن، ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٨-١١-٢٠٢٤، بەئامادەبوونی ئەندامانی لایەنە سیاسییەکان، دەستەبژێری سیاسی، پەرلەمانتاران و توێژەران گفتوگۆیەکی کراوە دەربارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرا.
سیناریۆکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوکات پێکهێنانی کابینەیەکی نیشتیمانی یەکگرتوو، چارەسەری کێشەکانی هەرێم بابەتی سەرەکی گفتوگۆکەبوو، کە تێیدا راشکاوانە دیدگای جیاواز سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی هەرێم خرانەڕوو.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە، خستنەڕووی مەترسییە ناوچەییەکان بوو لەسەر هەرێم، بەهۆی نەبوونی ستراتیژێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان و نەبوونی یەکگوتاری کورد لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداد.
لەم دیدارەدا، دەرگای گفتوگۆیەکی گەرم لەسەر کێشەو گرفتەکانی بەردەم پرۆسەکە کرایەوە، هەروەها خستنەڕووی چارەسەرەکانیش بەشێک بوون لە کارنامەی گفتوگۆکان.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی، وەک خانەیەکی بیری هاوسەنگ و بونیادنەر لەپێناو تێگەیشتنی هەمەلایەنەو بابەتیانەو دروستکردنی داهاتوویەکی پرشنگدار و گەشەسەندو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکات. وە لەرێگەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە، هاوکات ئەنجامدانی کۆڕو سیمینار کار بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان لەسەر گرفت و قەیرانەکان دەکات.
بڵاوکردنەوە