27 نیسان 2025
رۆژی یەک شەممە ٢٧/٤/٢٠٢٥ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی فۆکەس گروپێکی رێکخست بۆ قسەکردن و تاوتوێکردنی پەیکەر و پێکهاتەی پارتە سیاسیەکان و ئۆرگانەکانی بڕیاردانی پارتە سیاسیەکان لەهەرێمی کوردستان.
ئەم فۆکەس گروپە کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەتوێژەران و ئەکادیمیەکانی بواری سیاسی بەڕێوەچوو، دەکەوێتە چوارچێوەی زنجیرە پرۆژەیەکی دامەزراوەکە بۆ باشترکردنی ئەزمونی پارتە سیاسیەکان و بەئەنجامیش باشترکردنی ئەزمونی هاوڵاتیان لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان.
بۆ شیکردنەوە و تێگەیشتنی زیاتر لەپێکهاتەی پارتە سیاسیەکان، وا بڕیارە لەرۆژانی داهاتوو زنجیرە فۆکەس گروپێکی دیکە لەگەڵ ئەندامان و لایەنگران هەروەها ژنان و گەنجانی نێو پارتە سیاسیەکان ئەنجامبدرێت.
250428023415.jpg)
250428023422.jpg)
250428023431.jpg)
250428023440.jpg)
250428023455.jpg)
250428023504.jpg)
250428023513.jpg)
250428023521.jpg)
بڵاوکردنەوە