2025-04-22
رۆژی سێشەممە (٢٠٢٥/٠٤/٢٢) بارام وەلەد بەگی نوسەر و رۆشنبیری رۆژهەڵاتی کوردستان و سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردستان لە تاران، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد.
لە سەردانەکەیدا سەرۆکی ئینستیتیوتی کوردستان لە تاران لەگەڵ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دامەزراوەی ڤیژن، گفتوگۆیان کرد لەسەر پرسە رۆشنبیری و کەلتوریە هاوبەشەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندەکانی لێکۆلینەوەو توێژینەوە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
بڵاوکردنەوە