2025-04-16
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٥/٠٤/١٦ دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئیمزاکرد لەگەڵ سەنتەری رواق بەغداد بۆ سیاساتی گشتی .
یاداشتنامەکە لەمەراسێمێکدا و بەئامانجی پەرەپێدانی کاری هاوبەش لەبوارەکانی توێژینەوە و سازدانی کاروپرۆژە و چالاکی هاوبەش لەلایەن سەرۆکی هەردوو دامەزراوەکەوە ئیمزاکرا.
خانەی بیری رواق بەغداد تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی دیراساتی و سیاساتی گشتی لەبواری توێژینەوە و رامیاری بۆ بەردەست بڕیاردەرانی سیاسی لەعێراق.
ئیمزاکردنی ئەم یاداشتی لێکتێگەیشتنە بەشێکە لە ستراتیجی دامەزراوەی ڤیژن بۆ فراوانکردنی تۆڕی کارکرکردن و پەیوەندیەکانی بۆ ئەنجامدانی کاری دەستەجەمعی زیاترو باشتر لەپێناو ناوچەکە بەگشتی.
بڵاوکردنەوە