پارێزگاری سلێمانی: سەردانی دامەزراوەی ڤیژن دەکات

2024-11-18

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رۆژی (١٨/١١/٢٠٢٤) بە مەبەستی پیرۆزبایی و پاڵپشتی، سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی کرد و لەلایەن دەستەی بەڕێوەبردنی دامەزراوەکە پێشوازی لێکرا.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکیدا گرنگی بوونی دامەزراوەکانی توێژینەوەی بەرز نرخاند و بەپێویستی زانی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوە بە هەماهەنگی، کار لەسەر بەرەوپێشچوونی سەرجەم سێکتەرەکانی ژیان بکەن، بە پلان و بەدواداچوون و توێژینەوەکانیان بەرچاوروونی بدەن بە بڕیاربەدەستان لە حکومەت و پەرلەمان.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بە داتا و زانیاری باسی لە پێگە و گرنگی پارێزگای سلێمانی کرد، لە رووی پەروەردە و ئابووری و تەندروستی و رۆشنبیری و بازرگانی و زۆر بواری دیکەوە.
پارێزگاری سلێمانی ئەو گرفت و کەموکورتیانەشی روونکردەوە، کە دەشێت لە داهاتوودا ببنە مایەی مەترسی بۆ پارێزگاکە و هەرێمی کوردستان، لەم رووەشەوە پێشنیازی کرد دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکات.

Dr.Haval(1)

Dr.Haval(2)

Dr.Haval(3)

Dr.Haval(4)

Dr.Haval(5)

Dr.Haval(6)

Dr.Haval(7)

Dr.Haval(8)

Dr.Haval(9)

Dr.Haval(10)

Dr.Haval(11)