2024-11-14
یەکێکە لەپرسە گرنگەکان کە زۆرترین گفتوگۆی بەدوای خۆیدا هێناوە، سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراقە بۆ ساڵی ٢٠٢٤. لەم ڕووانگەیەشەوە دامەزراندنی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی پانێڵێکی بەرێوەبرد.
لە ژێر ناونیشانی "مەترسییەکان و دەرفەتەکان" ڕۆژی ١٤/١١/٢٠٢٤ بەئامادەبوونی ژمارەیەک دەستەبژێری سیاسی، پەرلەمانتاران و میدیاکاران، چەند تەوەرەکی تایبەت بەپرسی سەرژمێری و کێشەو گرفتەکانی، هاوکات دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم پڕۆسەکە گفتوگۆیەکی لەبارەوە کرا.
لە پانێلەکەدا، هەریەک لە (هاوڕێ تۆفیق/ ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار)، (د.ستارپاشا/ پسپۆڕی ئامار و سەرژمێری)، (چۆمان محمد پسپۆڕی یاسایی و دەستوور)، بەوردی لەسەر بایەخ و ئەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەکە زانیاری پێویست و بەرچاویان خستەروو. پاشانیش گفتوگۆیەکی کراوە لە نێوان ئامادەبووان و پانێڵستەکاندا بەرێوەچوو.
ئامانج لەسازدانی ئەم پانێڵە گرنگیدانە بەپرسەکانی پەیوەندیدار بەکوردو ناوچەکە و پێشهاتەکانی. هاوکات خستنەڕووی زانیاری و پێدانی هۆشیاری لەسەر پرسی سەرژمێری وەک بابەتی گرنگی سیاسی.
دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیجی وەک خانەیەکی بیری هاوسەنگ و بونیادنەر،کاردەکات لەپێناو تێگەشتنی هاوسەنگ و دروستکردنی داهاتوویەکی پرشنگدار و گەشەسەندو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق لەرێگەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە هاوکات کۆڕو سیمینارەکان لەسەر گرفت و قەیرانەکان و دۆزینەوەی چارەسەرەکان.
بڵاوکردنەوە