دامەزراوەی ڤیژن و ژوری بازرگانی و پیشەسازی یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزادەکەن

2025-04-14

رۆژی دوو شەممە 14/4/2025 دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان ئیمزاکرد.ئیمزاکردنەکە لە بۆنەیەکی شیاوداو بەئامادەبونی ئەندامانی هەردوولا لەتەلاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلایەن سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن و سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بەڕێوەچوو.

ناوەڕۆکی یاداشتەکە پێکدێت لە ١٢ بەند، کە سەرەکیترینیان ئەنجامدانی کاروچالاکی هاوبەشە، بەتایبەتی لەبواری وەبەرهێنان و ئابووری کشتوکاڵ و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت. 

commerce-2

commerce-3

commerce-4

commerce-5

commerce-6