2025-04-10
ڕۆژی ٥ شەممە ١٠/٤/٢٠٢٥ لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، پێشوازیکرا لە خاتوئەشواق جاف، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هاندانی بەشداری زیاتری ژنان لە کایە سیاسیەکاندا.
لەدانیشتنێکدا سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن کارو پرۆژەکانی دامەزراوەکەی بۆ خاتوو ئەشواق رونکردەوە، لەنێویاندا پرۆژەی هاندانی بەشداری کارای ژنان لەکایە سیاسیەکاندا و لە نێو پارتە سیاسیەکاندا. لەبەرامبەردا خاتو ئەشواق ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆژەکەی ڤیژن راگەیاند و وەک هاوکارێکی دامەزراوەکە کار بۆ کۆکردنەوەی پاڵپشتی زیاتر دەکات بۆ سەرخستنی پرۆژەی کاراکردنی بەشداری ژنان لەکایە سیاسیەکاندا.
خاتو ئەشواق جاف ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە و ئەندامی کۆمیتەی ناوندی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، خاوەنی ئەزمونێکی زۆرە لەبواری کای سیاسی و یاساداناندا.
بڵاوکردنەوە