دۆخی گواستنەوەو هاتوچۆی گشتی لەپانێڵێکی ڤیژن-دا

2025-04-10

ڕۆژی ٥ شەممە ١٠/٤/٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی دیدگا دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی پانێڵێک و گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ خستنەڕوی ئاڵنگاری و چارەسەرەکانی بواری گواستنەوەی گشتی ئەنجامدا. 
پانیڵەکە لە ژێر ناونیشانی (هەڵسەنگاندی ستراتیجی بۆ دۆخی گواستنەوە و ڕێکخستننەوەی هاتوچۆی گشتی لە شاری سلێمانی)دا بوو، کەتێیدا لایەنی ىاڵای حکومی  و حکومەتی خۆجێی و کۆمپانیا وەبەرهێنەکان و کەسایەتی ئەکادیمی و دامەزراوە تایبەتمەندەکانی بواری گواستنەوەی گشتی بەشداربوون.
لەبەشی یەکەمی دانیشتنەکەدا چوار پانێلیست بابەت و داتای نوێیان لە ئاڵنگاریەکان و رێگاچارەکان بۆ دۆخی گواستنەوەی گشتی لەشارەکەدا خستەڕوو.  پاشان لەبەشی دوەمی دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی کراوە لەنێوان پانێلیستەکان و ئامادەبواندا سازکرا، کە بوە هۆی دەوڵەمەندکردنی توێژینەوەیەک کە دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامی دەدات.
وابڕیارە راسپاردەکانی توێژینەوەکە و سەرنجەکانی نێو گفتوگۆکراوەکە بکرێنە کاغەزی کاری دامەزراوەکە و پێشکەشی وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار بکرێت.

regawban-10

regawban-9

regawban-8

regawban-7

regawban-5

regawban-4

regawban-3

regawban-2

regawban-1