دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و ڤیژن لەکاری هاوبەشدا

2025-04-09

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٠٤/٠٩ شاندێکی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە سەردانی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجیان کرد، شاندەکە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ڤیژن پێشوازیان لێکرا.
لەپاش پیرۆزبایی دامەزراندنی ڤیژن، لەدانیشتنێکی دۆستانەدا هەردولا بیروڕایان دەربارەی کاری دوو دامەزراوەکە ئاڵوگۆڕکرد و بڕیاریاندا لەداهاتووی نزیکدا کاری هاوبەش لەبوارەکانی کلتور و رۆشنبیری و پەرەپێدانی کاری رێکخراوەیدا ئەنجام بدەن.

karimi-alaka-2

karimi-alaka-3

karimi-alaka-4

karimi-alaka-1