2025-03-25
ڕۆژی ٢٥/٣/٢٠٢٥ لەسەردانێکی فەرمیدا، شاندێکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی بەسەرۆکایەتی عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەکە، سەردانی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زاستی یان کرد و لەلایەن دکتۆر شوان کەمال، سەرۆکی دەستەکەو شاندێکی یاوەری پێشوازیان لێکرا. لەدیدار و کۆبونەوەیەکدا هەردولا تیشکیان خستە سەر کارو پرۆژە هاوبەشەکانیان، کە خۆشبەختانە وەک دوو دامەزراوەی حکومی و ناحکومی لەبواری ستراتیجیدا زۆر خاڵ و پرۆژە و پلانی هاوبەشی ستراتیجی کۆیاندەکاتەوە.
لەو کۆبونەیەدا کە زیاتر بۆ ناسین و دۆزینەوەی پردەکانی کاری هاوبەشبوو، هەردوولا کۆک بوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانیان و دروستکردنی هاوبەشیی لەبوارە پەیوەندیدارەکاندا. بۆ ئەم مەبەستەش وابڕیارە لەداهاتوویەکی نزیکدا لەسەر ئاستی تایبەتمەندتر، فۆکەس گروپ و کۆبونەوەی زیاتر رێکبخرێت بۆ رێکخستنی هاوبەشی ئەکادیمی و ستراتیجی لەنێوان هەردوو دامەزراوەکەدا لەبوارە ستراتیژیەکانی وەک ژینگە، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی کۆمەڵ.
بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی هاوتەریب بون و پشتگیریکردنی پرۆژەی براندینی نەتەوەیی لەرێگەی دیپلۆماسی کلتوریەوە، کە دەستتپێشخەریەکی نەتەوەیی و ستراتیجی دامەزراوەی ڤیژنە و دەستەی کوردستانی ئامادەیی خۆیان دوپاتکردەوە بۆ پشتگیریکردن و پشتیوانی و هاوبەشی کارا لەسەرخستنی پرۆژەکەدا.
لە کۆتاییدا هەردوو دامەزراوە هاوڕابون لەسەر گرنگی داڕشتنی لێکتێگەیشتنێکی ستراتیجی درێژخایەن لەنێوانیاندا، هەروەها هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هاوبەشیی ستراتیجی زیاتر بۆ لێکتێگەیشتنەکە، لەپێناو سەرخستنی پرۆژە پێشنیارکراوەکاندا، تاکو بە ئامانجی خۆیان بگەن.
بڵاوکردنەوە